به‌غدا-اه‌ع-سائر جه‌بار
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،دیاریكردنى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێویستى بهلیژنهیهك له‌چاودێرى دارایی".
ئه‌حمه‌د حه‌مه ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دیاریكردنى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێویستى بهلیژنهیهكه له‌چاودێرى دارایی بۆ وردبینكردن له‌م ژماره‌یه،ودهستوویش ڕێگر نییه لهبهستنهوهى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى".
وتیشى"هه‌بوونى پله‌ى دامه‌زراندان له‌بوودجه‌ى ساڵى 2021 لهئاڕادانییه،به‌ڵكو ته‌نها جوڵه‌ى ڕاژه‌یی هه‌یه،ئه‌ویش پله‌ى دامه‌زراندنه له‌جیاتى خانه‌نشینكراوان".
حه‌مه ئاماژه‌یشى دا"ته‌رخانكردنى پله‌ى دامه‌زراندن له‌ده‌سه‌ڵاتى لیژنه‌ى دارایی نییه،به‌ڵكو له‌به‌رپرسیارێتى حكومه‌تدایه".
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،پێشووتریش،دووپاتیكرده‌وه 230 هه‌زار پله‌ى دامه‌زران چاوه‌ڕوانى گوژمه‌ى دارایی ده‌كه‌ن له‌میان پرۆژه یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021.
ناجى سه‌عیدى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زیاتر له230هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن كه‌بڕیار وابوو له‌بوودجه‌ى 2020 رابگه‌یه‌ندرێت،به‌ڵام به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت دواخرا"،وتیشى"پله‌كانى دامه‌زراندن له‌پرۆژه‌ى یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت ئه‌گه‌ر هات گوژمه‌ى دارایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانبكرێت".