كازمى گه‌یشته‌ عه‌ممان بۆ به‌شداریكردن له‌لوتكه‌ى سێ قۆڵیی

  • 25-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته‌ عه‌ممان بۆ به‌شدارێكردن له‌ لووتكەی سێ قۆڵیی عێراق، میسر و ئوردن.
    پێشووتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،به‌ره‌و عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكەی سێ قۆڵیی عێراق، میسر و ئوردن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌" كازمی چاوى ده‌كه‌وێت به‌ شاعەبدوڵڵای دووەم پادشاى شانشینى هاشمى ئوردنى و عەبدولفەتاح سیسی سه‌رۆك كۆمارى میسر.
    ئاماژەی بەوەیش داوە كە هەر لە کۆبوونەوەی لوتكەدا، سەبارەت بە ژمارەیەك پرسی گرنگی پەیوەست بە هەرسێ وڵات گفتوگۆ دەكرێت لەوانە پتەوتركردنی هاوكاری ئابووریی و بازرگانیی، وەبەرهێنانی هاوبەش لەنێوان عێراق، ئوردن و میسر و ژمارەیەك پرسی دیكەی هەرێمیی كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه‌.