ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك

ئەمنی
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،هه‌واڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاى كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌،ئاماژه‌یشى به‌بوونى هاوكاریدا له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وئاسته‌نگییه‌ ئه‌منییه‌كان.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ پارێزگاى كه‌ركوك"،ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كه‌كونترۆڵ وسه‌ركردایه‌تى ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ ده‌كات له‌میان باره‌گاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌په‌یوه‌ندى ڕاسته‌خۆدایه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه‌". 
    وتیشى"سه‌ردانه‌كه‌ى جێگرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى فیدڕاڵى بۆ پارێزگاى كه‌ركوك له‌پێناو تاوتوێ كردنى ئاسته‌نگییه‌ ئه‌منییه‌كان وئه‌و كه‌یسانه‌ى جێى بایه‌خ هاوڵاتییانه‌ له‌پارێزگاكه‌ ئه‌نجامدراوه‌".
    خه‌فاجى ئاماژه‌یشى دا"هه‌ماهه‌نگى باڵا هه‌یه‌ له‌نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وهێزه‌كان پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ى پێگه‌كان له‌كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هاوكاریكردن له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وئاسته‌نگییه‌ ئه‌منییه‌كان"،وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاسۆ وستراتیژییه‌تى خۆى هه‌یه‌ له‌سه‌وداى ئه‌منى له‌كه‌ركوك".