نه‌جه‌ف-اه‌ع
دكتۆر حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،لیژنه‌ى شاره‌زایان راسپارده‌كانى له‌باره‌ى ڕۆژانى دواى جه‌ژن ومانگى موحهرهمى حه‌رام بۆ لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى به‌رزده‌كاته‌وه.
ته‌میمى له‌میان سه‌ردانێكى بۆ پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى هه‌یه بۆ ڕۆژانى دواى جه‌ژن وهه‌روه‌ها مانگى موحهرهمى حه‌رامیش،ولیژنه‌ى شاره‌زایانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و ڕاسپاردانه ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى ده‌كات".
وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هۆشدارى دا له زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان بهڕاسپاردهكات"،وتیشى"پرۆسه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا پشت بهپابهندبوونى هاوڵاتیان ده‌به‌ستێت".
ئاماژه‌یشى دا"پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت له‌دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان،بووه هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى توشبووان ،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش هۆشدارى دا له‌زیادبوونى توشبووان له‌داوى جه‌ژنى قوربان به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان بهڕاسپاردهكان له‌نێویشیاندا به‌ستنى ده‌مامك ،وئاماده‌بوونى پرسه وگردبوونهوهكان وپابهندنهبوونى بهدووركهوتنهوهى كۆمه‌ڵایه‌تى".
ته‌میمی ئاماژه‌یشى دا"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌موو پێداویستییه‌كانى دابینكردووه لهقهروێڵه وتاقیگهكان وبۆ یه‌كه‌مین جاره له‌عێراق شتى وا ڕووبدات هه‌موو ده‌رمانى پرۆتۆكۆڵه جیهانییه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر لاى وه‌زاره‌ته‌كه دابینكراوه".