هێڵى ئاسمانى پێنج گه‌شتى تایبه‌تى ئه‌نجامدا بۆ گواستنه‌وه‌ى895 گه‌شتیار

ناوخۆ
  • 16-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    كۆمپانیاى گشتى هێڵى ئاسمانى عێراقى،پێنج گه‌شتى تایبه‌تى ئه‌نجامدا بۆ گواستنه‌وه‌ى 895 گه‌شتیار بۆ كه‌رته‌كانى(دوبه‌ى، قاهیره‌، ئه‌نقه‌ره‌، به‌یروت، عه‌مان).
    وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌،كاروانى كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراقى پێنج گه‌شتى تایبه‌تى ئه‌نجامدا له‌فرۆكه‌خانه‌ نێوخۆییه‌كان كارپێكراوه‌كانى وڵات بۆ كه‌رته‌كانى(دوبه‌ى، قاهیره‌، ئه‌نقه‌ره‌، به‌یروت، عه‌مان)به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندییه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتى عێراقى وده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و وڵاتانه‌ وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بۆ پشكنین هاتووه‌كان وهه‌روه‌ها ده‌رمانڕێژكردنى فرۆكه‌كان پێش وپاش جێ به‌جێ كردنى گه‌شته‌كان.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ مه‌ناف عه‌بدولمنعم به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌،كۆى گشتى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له‌سه‌ر گه‌شتانه‌ گوستراونه‌ته‌وه‌ به‌هاتن وڕۆیشتن گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ى(895) گه‌شتیار له‌هه‌ڵگرانى نیشنگه‌ى وڵاته‌ ناوبراوه‌كان.
    وتیشى،ڕه‌نگه‌ له‌ڕۆژانى داهاتوودا ژماره‌ى گه‌شته‌كان كه‌له‌لایه‌ن هێڵى ئاسمانى عێراقى بۆ وڵاتانى هه‌رێمى وجیهانى له‌گه‌ڵ گه‌شته‌ نێوخۆییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان زیاد بكات به‌هۆى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى به‌دووباره‌ كردنه‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌كان له‌بیست وسێ ئه‌م مانگه‌وه‌.