ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى سازكراوى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد

  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه‌ له‌پارێزگای به‌سڕه‌ ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدانی ته‌واو به‌ پارێزگای به‌سڕه‌ كرده‌وه، پارێزگاری شارەکەی راسپاردوه‌ موچه‌ی 30 هه‌زار هاوڵاتی به‌سره‌ خه‌رج بكات.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ 10ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ ئه‌نجامدرا.
    ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕدراوه‌ له‌سه‌ر له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی رێكاره‌كانی خانه‌نشینی، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی گه‌وره‌ی به‌سڕه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌پرۆژه‌ ستراتیژیه‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه‌ هاوڵاتیانی پارێزگای به‌سڕه‌ به‌شداری پێ بكرێت بۆ كار و چاودێریكردنی پرۆژه‌ی ئاوی شاره‌كه‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانیه‌كان.
    له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان راسپێردراوه‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و پارێزگای به‌سڕه‌، پلانێكی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كه‌ناڵێكی ئاوی، ئه‌وه‌ش دوای پێداچونه‌وه‌ به‌ دیراسه‌كردن و تێچوه‌كه‌ی، وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان له‌ بودجه‌ی 2021دا بودجه‌ی پێویستی بۆ دابین بكه‌ن.
    له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، بڕیاردراوه ‌به‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ژێرخانی ئابوری و دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون به‌سه‌ر شایسته‌كان له ‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاودانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانیه‌كان به‌سود وه‌رگرتن له‌راوێژكاری له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی پارێزگای به‌سڕه‌.
    مسته‌فا كازمی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاری به‌سڕه‌ی راسپاردوه‌ موچه‌ی 30 هه‌زار هاوڵاتی خه‌رجبكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی پێویستی دابینكردوه‌، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی قه‌زای زوبێری ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ خزمه‌تگوزاری كردوه‌ تا دیراسه‌ بكرێت و بكرێته‌ راسپارده‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پارێزگاری به‌سڕه‌ی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری خزمه‌تگوزاریه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردوه‌.