كازمی بڕیاریدا سه‌رجه‌م پرۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی بواری كاره‌با كارابكرێنه‌وه‌ وسوته‌مه‌نی به‌خۆڕایی بدرێته‌‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان

ناوخۆ
  • 13-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا، سه‌رجه‌م پرۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی بواری كاره‌با كارابكرێنه‌وه‌، سوته‌مه‌نی زیاده‌ش ده‌ده‌نه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان تا كاره‌بای زیاتر بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی نه‌وت و كاره‌با و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، مسته‌فا كازمی بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی وه‌ستاون و كاركردنیان تێدا راگیراوه‌ به‌رێكه‌وتنێگ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمێنزی ئه‌ڵمانی كارابكرێنه‌وه‌ و كاره‌كانیان ته‌واو بكرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستای كاره‌با.
    ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه‌، دۆسیه‌ی كاره‌با یه‌كێكه‌ له‌كارانه‌ی كه‌ حكومه‌ت كاری تێدا ده‌كات، له‌ماوه‌كانی رابردودا به‌ملیارات دۆلار بۆ ئه‌و كه‌رته‌ خه‌رجكراوه‌، تاوه‌كو هێڵه‌كانی كاره‌با باش بكرێن، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و خراپ ئیداره‌دانی كاره‌با وایكردوه‌ به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێنێته‌وه‌ و قه‌یرانه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌به‌رده‌وامی و به‌تایبه‌تیش له‌وه‌رزی هاویندا گرفتیان بۆ دروستببێت.
    سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه‌شكردوه‌، سورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی كاره‌با له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانێكدا كه‌ ئامانج لێی زیاتركردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه‌، راوه‌ستانی پرۆژه‌كان و بونی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ركاره‌كانی رابردو دروستكردوه‌.
    هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، مسته‌فا كازمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی راسپارد، بڕی سوته‌مه‌نی بۆ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بكات  و به‌خۆڕایی پێیان بدات، له‌به‌رامبه‌ردا نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌مبكرێته‌وه‌ و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش زیاد بكرێت.