به‌غدا-اه‌ع-هیندرین مه‌كى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،دووپاتیكرده‌وه به‌مه‌رج ده‌نگى له‌سه‌ر قه‌رزى ده‌ره‌كى داوه،ئه‌ویش به‌پێشكه‌شكردنى په‌ڕه‌ى چاكسازى وله‌سه‌دا 15ى قه‌رزه‌كه بۆ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان ته‌رخانبكرێت،كه‌چى هۆكارى دواكه‌وتنى خه‌رجكردنى مووچهیشى خسته‌ڕوو.
په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند" لیژنه‌ى دارایی به‌مه‌رج ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌رزى ده‌ره‌كى ده‌ڕبریوه،له‌نێویشیاندا پابه‌ندكردنى حكومه‌ت له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژدا په‌ڕه‌ى چاكسازى گشتگیر پێشكه‌ش بكات، كه‌له‌سایه‌یدا داهاته‌كان فراوانتر ده‌كرێن وخه‌رجییه ناپێویسته‌كان كه‌مده‌كرێنه‌وه،له‌گه‌ڵ په‌نا نه‌بردن بۆ قه‌رزكردن بۆ جارى دووه‌م ،وڕێژه‌ى له‌سه‌دا 15ى پاره‌ى قه‌رزه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌رخانبكرێت".
وتیشى"یاساى قه‌رزى ناوخۆیی ودهرهكى چووه بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه له‌ساته‌وه‌ختى په‌سه‌ندكردنى ،بۆیه حكومه‌ت ده‌توانى قه‌رز له‌بانكه‌كانى عێراق وبانكى ناوه‌ندى بكات ومووچهى پێبدات".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌كرد"دواكه‌وتنى مووچه به‌هۆكارى هونه‌رى بێت له‌نێویشیاندا ئاڵوگۆرى دراوى دۆلار بۆ دراوى نێوخۆیی،له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى وردبینیكردن له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان له‌زیاد لهمووچهیهك وه‌رده‌گرن".
جێى ئاماژه‌پێكردنه خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو دواكه‌وت