ساڵحى: سازانێكى سیاسى هه‌یه‌ له‌باره‌ى وه‌زاره‌تى پێكهاته‌ى توركمان

  • 25-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سازانێكى سیاسى هه‌یه‌ له‌باره‌ى به‌خشینى وه‌زاره‌تێك به‌پێكهاته‌ى توركمان له‌حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى.
    ساڵحى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،سازانێكى سیاسى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان بۆ به‌خشینى وه‌زاره‌تێك بۆ پێكهاته‌ى توركمان وه‌كو شایسته‌یه‌ك پێش پێكهێنانى حكومه‌ت.
    ساڵحى داوایشى كرد په‌له‌ بكرێت به‌به‌خشینى وه‌زاره‌تێك به‌پێكهاته‌ى توركمان.
    پێشووتریش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر سه‌رپشككردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دا به‌زیادكردنى وه‌زاره‌تێكى ده‌وڵه‌ت ووه‌زیره‌كه‌ى له‌پێكهاته‌ى توركمان بێت له‌پێناو هاندانى پێكهاته‌كان وبه‌شداریكردنیان له‌بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت.