كازمى: کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەکان وراگرتنی مووچەی خاوەن دوو مووچەکان

ناوخۆ
  • 2-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتەکان لەگەڵ راگرتنی مووچەی خاوەن دوو مووچەکان و مووچەی وەهمی ڕاگه‌یاند
    کازمی لە توویتێکدا بڵاویکردووەتەوە "رێگەنادەین چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران، خاوەن داهاتی سنووردار، خانەنشینان و ئەوانەی شایستەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی بێت، بۆیە بڕیارماندا بە کەمکردنەوەی مووچەی پلەکانی سەرۆکایەتییەکان، پلە تایبەت و باڵاکان، راگرتنی مووچەی ئەوانەی خاوەن دوو مووچەن، مووچەی وەهمی، کەمکردنەوەی خەرجیی حکومەت".
    كازمى له‌كۆتاییشدا ڕایگه‌یاند"پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین پێكه‌وه‌ قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین".