حه‌كیم وكازمى جێ به‌جێ كردنى كارنامه‌ى حكومى تاوتوێ ده‌كه‌ن

  • 7-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌میان پێشوازیكردنى له‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكومه‌ت پرسى جێ به‌جێ كردنى كارنامه‌ى حكومى تاوتوێ كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕه‌وتى حیكمه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حه‌كیم له‌میان دیداره‌كه‌ جه‌ختى كردۆته‌وه‌ له‌پێویستى ئه‌وه‌ى پرسى قه‌یرانه‌كان له‌سه‌رووى پێشینه‌كانى حكومه‌ت بێت،وه‌ك ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى ئابوورى له‌ئه‌نجامى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت"،دووپاتیشیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر"جێ به‌جێ كردنى كارنامه‌ى حكومى وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ وهێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ودابینكردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ڕكابه‌ریكردنى هه‌مووان".
    وتیشى"عێراق خاڵى یه‌كگرتنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌ نه‌ك لێكترازانیان"،داوایشى كرد سیاسه‌تى عێراق هاوسه‌نگ بێت"،ئاماژه‌یشى دا به‌"گرنگى كۆتایی هێنان به‌ ته‌واوكردنى وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانى تر بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى بتوانێت له‌سه‌ر یه‌ك هێڵى ئه‌ستونى جوڵه‌ بكات،هه‌روه‌ها به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران وپه‌یوه‌ندى كردن به‌گه‌نجان وگوێ گرتن بۆ داواكارییه‌كانیان وخوولاندنى كه‌رتى ئابوورى له‌ڕێگاى پشتیوانیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت".