كازمى جه‌خت له‌په‌رۆشى ده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ردن

  • 7-05-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،جه‌ختى له‌په‌رۆشى كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ردن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵلا كوڕى حوسێن پادشاى شانشینى هاشمى ئه‌ردنى ،وتیایدا پیرۆزبایی له‌كازمى كرد به‌بۆنه‌ى به‌متمانه‌دان حكومه‌ته‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ پادشاى ئه‌ردن هیواى خواست پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ببێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ هاوكارى زیاتر وبه‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو گه‌ڵ ووڵاتى برا ودراوسێدا .
    لاى خۆیه‌وه‌ كازمى سوپاس وپێزانینى خۆى بۆ هه‌سته‌كانى پادشا كرد ،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ردن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌و پێیه‌ى خزمه‌ت به‌هه‌ردوو گه‌لى دۆست بگه‌یه‌نێت.