ده‌وڵه‌تى یاسا:دوا ساته‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت

  • 6-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عه‌بدولهادى سه‌عداوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،دواساته‌كانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى حكومه‌ت".
    سه‌عداوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ناڕه‌زایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك وه‌زیرى كابینه‌كه‌ به‌هۆى تێوه‌گلانیان به‌تاوانى گه‌نده‌ڵى وئه‌گه‌ر گۆڕانكارى به‌سه‌ریانبكرێت ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تى یاسا بۆچوونێكى ترى ده‌بێت".
    هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا یه‌كشه‌ممه‌ ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌به‌شدارى له‌پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى ڕاسپێردراو مسته‌فا كازمى ناكات وده‌نگى له‌سه‌ر نادات له‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا.