بهغدا-اهع
مهنار شهدیدى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى بنیادنان لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، زۆربەى لایەنە سونییەکان ڕێکەوتوون لەسەر متمانەدان بە کابینەکەى مستەفا کازمى دواى ئەوەى پشکەکانى خۆیان وەرگرتووە.
شەدیدى،بە ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ڕایگەیاند، زۆربەى فراكسیۆنه سوننیەکان دەنگ بە کابینەکەى کازمى دەدەن، دواى ئەوەى لەسەر چوار دۆسیە لەگەڵیدا رێککەوتوون.
ڕونیشیکردەوە، دیارترین خاڵ کە ڕێککەوتنى لەسەر کراوە، گەڕانەوەى ئاوارەکان و نۆژەنکردنەوەى ناوچە ڕزگارکراوەکان و ئازادکردنى ئەو زیندانییانە بووە کە دەستیان بە خوێن سور نەبووە بە خوێنی خەڵک، لەگەڵ کارکردن لەسەر دۆسیەى بێسەروشوێنەکان كهژمارهیان 6000كهسه لهپارێزگاكانى ئهنبار وسهڵاحهددین.
لەبارەى پێشێلکارییە ئەمنییەکانى مکیشیفە و مەزاریع، ئەو پەرلەمانتارە رونیکردەوەن خەڵکى ئەو ناوچانە داواى زیادکردنى حەشدى عەشایەریان کردووە بەو پێیەى تاکە هێزى پاراستنى ناوچەکەن.