بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ پێنج شەممە داوای لە سعودیە كرد پشتیوانی عێراق بكات لە دوبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و بوژانەوەیان، ئەوەش لەرێی بروسكەیەكەوە كە لە رێی سەلمان جمەیلی وەزیری پلاندانانەوە ئاراستەی سەلمان بن عەبدول عەزیز پادشای سعودیەی كردبوو. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی ئاراستەی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كراوە، وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: جمەیلی لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ سەلمان بن عەبدول عەزیز پادشای سعودیە نامەیەكی حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی رادەست كرد كە تیایدا تەئكیدی لەسەر قوڵایی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كردوەتەوە. عەبادی لەو نامەیەدا دوای لە سعودیە كردوە پشتیوانی عێراق بكات لە دوبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و گەشانەوەیان، بەو پێیەی عێراق پێویستی بە نزیكەی 100 ملیار دۆلار هەیە، ئاماژەی بە رۆڵی سعودیەش كرد لە پشتیوانیكردنی عێراق لە شەڕی تیرۆر كە مایەی هەڕەشە بوون بۆ سەر تەواوی ناوچەكە و جیهان.