به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مدواییه‌ى سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو خسته‌ڕوو.
كینانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێككه‌وتنه‌كه به‌مشێوه‌یه ئه‌نجام دراوه كازمى كابینه‌كه‌ى دیارى بكات له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستپاكى ولێهاتووى وسه‌ربه‌خۆیی وپه‌سه‌ندكردنى پاڵێوراوان له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى ته‌واوى كابینه‌كه‌ى ،نه‌ك وه‌زارتێك پێشكه‌ش بكات ووه‌زاره‌تێكى تر دوابخات وهاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه سیاسییه‌كان".
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕیش،دووپاتیكردبووه‌وه،هێماى ئه‌رێنى هه‌یه له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى كابینه‌ى وه‌زارى له‌په‌رله‌ماندا.
عه‌بادى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش ده‌كات ومتمانه‌ى په‌رله‌مانیش به‌ده‌ست ده‌هێنێت"،پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد "دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕۆژانى داهاتوودا سازبكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ى حكومه‌تى نوێ".
وتیشى"ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا واپێویست ده‌كات هه‌موو یه‌ك ده‌ست بن بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانى ئابوورى وته‌ندروستى وسیاسى".
ئاماژه‌یشى دا"تیرۆرى داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى وڵات ،له‌ڕێگاى به‌هه‌ل وه‌رگرتنى ئه‌م ڕه‌وشه سه‌خته‌ى وڵات پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت،بۆیه ده‌بێت پشتگیرى له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان بكه‌ین وپیلانى تیرۆرستان شكست پێبهێنین".
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ پێشبینیشى كردبوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ئه‌ركى پێكهێنانى حكومه‌تدا.