به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدلمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،كرێكارانى عێراق سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن به‌دووباره كاركردن وچالاككردنى ئابوورى.
عه‌بدلمه‌هدى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌مڕۆ ساڵیادى ڕۆژى جیهانى كرێكاران ده‌كه‌ینه‌وه وهه‌موو مرۆڤایه‌تى ڕووبه‌رووى مه‌ترسییه‌كى ته‌ندروستى بۆته‌وه كه‌كار وژیانى په‌كخستووه ،گه‌لى ئێمه‌یش به‌قاره‌مانێتى وئارامى وسه‌ركه‌وتووانه ڕووبه‌رووى په‌تاى كۆرۆنا بۆته‌وه به‌شێوازێك عێراق له‌وڵاتانى دیكه‌ى جیهان جیاواز كردۆته‌وه،ئێمه به‌ته‌واوى دڵنیایین له‌وه‌ى كرێكارانى عێراقیش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌دووباره كاركردن وبه‌رهه‌مهێنان وسه‌ر له‌نوێ چالاككردنى ئابوورى نیشتمانى".
عه‌بدلمه‌هدى وتیشى"به‌بۆنه‌یه پیرۆزبایی ڕۆژى جیهانى كرێكاران له‌كڕێكاران عێراق ده‌كه‌ین،داواكارین له‌خواى گه‌وره پشتیوانى گه‌له‌كه‌مان وهێزه كارى دڵسۆزى بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگییه‌كان وئاسایش وسه‌لامه‌تى بپارێزێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خواسته ڕه‌واكانى".