بهغدا-اهع
ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی شیكردنەوە و تاوتوێكردن بۆ بەرنامەی وەزاری سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو مستەفا كازمی بەسەرپەرشتی حەسن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی نوێنەران و راوێژكاران تێیدا بەشداربوون.
بەپێی ڕاگهیهندراوێكى نووسینگەی راگەیاندنی كەعبی كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بەشدابووانی كۆبوونەوەكە تاوتوێی تەواوی ناوەڕۆكی بەرنامە حكومییەكەی كازمی دەكەن، و تەواو سەرنجیشیان دەخەنە سەر ناوەڕۆكی ئەو بابەتانەی كەتایبەتن بە چارەسەری ئەو ئاڵینگارییانەی كە روبەڕووی عیراق بوونەتەوە.
كەعبی دووپاتیشی كردۆتەوە كە سەرجەم ئەندامانی لیژنەكە لەسەر ئەوە رێككەوتن كە دەبێت ئەو سەرنج و پێشنیارانەی لەسەر بەرنامە حكومییەكەی كازمی هەیانە، لەناو بەرنامەكە وەزارییەكەدا جێیان بكرێتەوە، گرنگترین سەرنج و پێُشنیار و كاری لەپێشینە كە لیژنەكە دەستنیشانی كردووە، تایبەتن بە یاسای بوجەی گشتی و قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا،پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت و چارەسەركردنی قەیرانی لەناكاوی ئابووری و تەندروستی، پرسی یاسادانان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هاندانی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی، كاراكردنەوەی كەرتەكانی وەبەرهێنان و تایبەت و چەندین كاری تر.