به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(16 نیسان 2020)،بانگهێشتى باڵیۆزى توركیا له‌به‌غدا كرد ونامه‌ى ناڕه‌زایی پێ ڕاگه‌یاند ،له‌باره‌ى ده‌ستدرێژییه‌كانى لایه‌نى توركیا كه زیانى گیانى وماددى لێكه‌وته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌ستدرێژییه‌كانى لایه‌نى توركیا ده‌كات كه‌بووه هۆى زیانى گیانى وماددى".
سه‌حاف وتیشى"محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق،ڕێنمایی داوه به‌بانگهێشتكردنى باڵیۆزى توركیا له‌به‌غدا وڕاده‌ستكردنى نامه‌ى ناڕه‌زایه‌تى".