وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ فه‌رمانى دا به‌ دوورخستنه‌وه‌ى به‌رێوبه‌رى وێستگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا

ناوخۆ
  • 15-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    عه‌بدوڵلا لعێبى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانى دا به‌دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى وێستگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ فه‌رمانى داوه‌ به‌دوورخستنه‌وه‌ى به‌رێوبه‌رى وێستگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ودانانى كه‌سێكى تر له‌شوێنه‌كه‌ى ئه‌ویش به‌هۆى سه‌رپێچیكردنى به‌ڕێگه‌دان به‌سێ گه‌شتیار به‌سه‌ر فرۆكه‌ى هێڵى ئاسمانى عێراقى سه‌ركه‌ون كه‌به‌ئاڕاسته‌ى فرۆكه‌خانه‌ى مه‌لیكه‌ عه‌لیا له‌ئه‌ردن به‌رێكه‌وت به‌پێچوانه‌ى ڕێنماییه‌كان.
    وتیشى،وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ ڕێنمایی داوه‌ به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م پرسه‌ وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ڕاسپارده‌كان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌وپێیه‌ى به‌زووترین كات ئه‌ركى خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن به‌پێى ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان.