ڕۆژی شەممە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستیپێدەکاتەوە

  • 9-03-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    عه‌لیه‌ ئیماره‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران شه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنه‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
    ئیماره‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌بوایه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌م رۆژانه‌ دانیشتنه‌كانى سازكردبا به‌ڵام،ڕێنماییه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕێگر بوو له‌سازكردنى دانیشتنه‌كان،ئاماژه‌یشى دا"په‌رله‌مان 14ى ئادارى وه‌ك واده‌ى كۆتایی پشووى یاسادانان وسازكردنى یه‌كه‌مین دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دیاریكردووه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو سازنه‌كردنى دانیشتنى نائاسایی له‌باره‌ى كۆرۆنا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ پرۆسه‌كانى پاكژكه‌ره‌وه‌ وده‌رمانڕێژكردن كه‌له‌نێو باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان بۆ له‌سه‌دا 50".
    له‌باره‌ى پاڵێوراوانى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران ئیماره‌ دووپاتیكرده‌وه‌"ته‌مومژاوێك هه‌یه‌ له‌بابه‌تى ناوى پاڵێوراون بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران وتاوه‌كو ئێستاش هیچ پاڵێوراوێكى فه‌رمى نییه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌مه‌وادى سازانى فراكسیۆنه‌ شیعییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى فراكسیۆنه‌ سوننه‌ وكوردستانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نێمچه‌ سازانێك هه‌بێت له‌سه‌ر پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت".