به‌غدا-اه‌ع
كاتع ڕیكابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو میكانزمى دروستى په‌یڕه‌و نه‌كردووه بۆ چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌باره‌ى دیاریكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت.
ریكابى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێدراو میكانزمه دروسته‌كانى په‌یڕه‌و نه‌كردووه بۆ چۆنێتى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ قه‌واره وفراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌دیاریكردنى كابینه وه‌زارى"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"نابێت هیچ دۆسییه‌كى پێكهێنانى حكومه‌ت فراكسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كان تێپه‌رێنێت".
وتیشى"ده‌ولًه‌تى یاسا پاڵپشتى پێكهێنانى حكومه‌تێك ده‌كات دوور له‌پشكپشكێنه وبه‌بێ ئه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان هه‌ژمار بكرێن".
ریكابى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌وڵه‌تى یاسا هیچ ناكۆكییه‌كى له‌گه‌ڵ عه‌لاوى نییه وگفتوگۆیشى له‌گه‌ڵ نه‌كردووه له‌پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى وهیچ ڕێگریش ناكات ئه‌گه‌ر سازانى نیشتمانى هاته‌دى".