یه‌كگرتووى ئیسلامى:ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كان له‌ به‌غدا هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ى حكومه‌تى عه‌لاویه‌وه‌ دیارى ده‌كات

  • 20-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف

     
    یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان جه‌ختى كرده‌وه‌ ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كان له‌ به‌غدا هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ى حكومه‌تى عه‌لاویه‌وه‌ دیارى ده‌كات.
     
    جه‌مال كۆچر په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌ ئاژاسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى دیكه‌ به‌رده‌وامه‌ دواى كۆتایى هێنان به‌ كۆبونه‌وه‌كان هه‌ڵوه‌یستمان له‌ باره‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاویه‌وه‌ دیارى ده‌كه‌ین"، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد" عه‌لاوى چه‌ند ناوێكى بۆ كاندیده‌ وه‌زاریه‌كه‌ى كاندید كردوه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌و ناوانه‌ ئاگاداربكاته‌وه‌".