به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حكمەی نیشتمانی هه‌ردوولا وتوێژى كه‌یسى پێكهێنانى حكومه‌ت و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته كرد.
له راگه‌یاندراوێكى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌لبوسى كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه بلاویكرده‌وه "لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی دوای پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی عێراق و گرنگی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كرا كە توانای دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی گەلی عێراقی هەبێت و خاوەنی ستراتیجیەتێكی ڕوون بێت بۆ جێبەجێكردنی چاكسازی.
هەر لە دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردن و هەنگاونان بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت كە رێگە بە بەشداری سەرجەم توێژەكانی گەل بدات بەبێ جیاوازی.