به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى سائیرون ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هه‌ڵوێستى خۆى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا مه‌رجعیه‌ت له‌وتارى هه‌ینى كاندیدكردنى ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه.
عه‌لا روبه‌یعى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى سائیرون هاوڕایه له‌گه‌ڵ شه‌قامى عێراقى ،ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كاندیدكردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بن ئه‌و ئێمه له‌گه‌ڵى ده‌بین ،وئه‌گه‌ر پشتگیرى نه‌كه‌ن ئه‌وه ئێمه له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى به‌متمانه‌دانى ناده‌ین"،ڕوونیشیكرده‌وه"هاوپه‌یمانى سائیرون دژى كاندیدكردنى عه‌لاوى نه‌بووه كاتێك سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاندبوو،وڕوونیكردبوو كه‌جێى ڕه‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقیه وله‌لایه‌ن حیزبه باڵا ده‌سته‌كانه‌وه كاندید نه‌كراوه".
وتیشى"هاوپه‌یمانى سائیرون هه‌ڵوێستێكى تر‌ى ده‌بێت ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان به‌شدارى كابینه‌ى وه‌زارى بكه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه"سائیرون چه‌ند خاڵێكى پێشكه‌ش كردووه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت وله‌نێویشیاندا ئه‌ندامانى حكومه‌ت"ته‌كنوكرات"وسه‌ربه‌خۆ بن ودوور بێت له‌ده‌ستێوه‌ردانى حێزبه‌كان".
روبێعى ئه‌وه‌یشى وت"هاوپه‌یمانى سائیرون نووسراوێكى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك كۆمار كردووه له‌باره‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى شایسته‌ى خۆى له‌پرسى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن،وهه‌روه‌ها ئه‌م بژارده‌یه بۆ ئه‌و پاڵێوراوه به‌جێده‌هێڵێت كه‌شه‌قامى عێراقى په‌سه‌ندى ده‌كات وه‌كو چۆن مه‌رجعیه‌تى باسى لێوه‌كرد كه‌ده‌بێت پاڵێوراوێك بێت جێ مشت‌ومڕ نه‌بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"مه‌رجعیه‌ت تاوه‌كو ئێستا له‌وتاره‌كانى هه‌ینى عه‌لاوى ره‌تنه‌كردۆته‌وه به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه كه‌ده‌بێت حكومه‌تى نوێ كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ ولێهاتوو له‌خۆبگرێت وبه‌رنامه‌ى كارى هه‌بێت كه‌له‌نێویشیاندا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بێت".
ئاماژه‌یشى دا"هاوپه‌یمانى سائیرون دژى كاندیدكردنى سێ كه‌سایه‌تى ڕاوه‌ستا كه‌له‌لایه‌ن پارته‌كانه‌وه كاندیدكرابوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى نه‌گۆراوه به‌وه‌ى ده‌بێت پاڵێوراوه‌كه سه‌ربه‌خۆ بێت وجێ مشت‌ومڕ نه‌بێت وكاندیدى حیزبه‌كان نه‌بێت وله‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه په‌سه‌ند بكرێت"،ئه‌وه‌یشى باسكرد "گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان زیاد له‌بۆچوونێكیان هه‌یه وهه‌روه‌ها چه‌ند هه‌ماهه‌نگكاریان هه‌یه وته‌نانه‌ت سیاسه‌تمه‌دارانیش بوونیان له‌گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان هه‌یه ئه‌مه‌یش له‌هه‌مووان ڕوونبۆته‌وه".