په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر5 بریار ده‌دات و دانیشتنه‌كه‌ى بۆ شه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ڵگرت

  • 5-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غداد-اه‌ع
     
    په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر5 بریار ده‌دات و دانیشتنه‌كه‌ى بۆ شه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ڵگرت 
     
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رونى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ 28 ه‌مین دانیشتنى له‌ وه‌رزى یاسادانانى یه‌كه‌م بۆ ساڵى یاسادانانى دووه‌م/خولى چواره‌مى په‌رله‌مان به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌حكامى مادده‌ى(59/دووه‌م) و(ا)و(109) له‌ ده‌ستورى وڵات به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌ركى نیشتمانى و چاودێرى خۆى وه‌ك نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق و بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تى عێراق و سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى  له‌ڕێگاى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى به‌پێ ده‌ستوور پێیان راسپێردراوه‌ بڕیارێكى ده‌ركرد حكومه‌تى عێراقى پابه‌ندكرد به‌هه‌ڵپه‌ساردنى داواى یارمه‌تى پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌هۆى ته‌واو بوونى ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازى وجه‌نگییه‌كانى عێراق وبه‌جێ گه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن ورزگارى".
    وتیشى"ده‌قى بڕیاره‌كه‌ داوكارییه‌كى له‌حكومه‌تى عێراقى له‌خۆگرتووه‌ له‌باره‌ى كاركردن بۆ كۆتاییهێنانى بوونى هه‌ر هێزێكى بیانى له‌سه‌ر خاكى عێراق ورێگا گرتن له‌به‌كارهێنانى خاك وئاو وئاسمانى عێراق بۆ هه‌ر هۆكارێك بێت،روونیشیكرده‌وه‌ ده‌قى بڕیاره‌كه‌ داوایه‌كێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یش له‌خۆگرتووه‌ كه‌به‌په‌له‌ به‌ئاڕاسته‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بچێت وسكاڵایه‌ك دژى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێشكه‌ش بكات به‌هۆى ئه‌نجامدانى پێشێلكارى مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى وئاسایشى عێراق".
    ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو خاڵى چواره‌م له‌ده‌قى بڕیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یشى له‌خۆگرتووه‌"حكومه‌تى عێراق رێوشوێنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌به‌رزترین ئاست ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌دواداچوونى هۆكاره‌كانى بۆردومانه‌كانى ئه‌مریكا وئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ئه‌نجامه‌كانى له‌ماوه‌ى حه‌وت رۆژ له‌به‌روارى ده‌ركردنى ئه‌م بڕیاره‌"،ئاماژه‌یشى دا خاڵى پێنجه‌م له‌ده‌قى بڕیاره‌كه‌ جێ به‌جێ كردنى بڕیاره‌كه‌ى له‌خۆگرتووه‌ له‌به‌روارى په‌سه‌ندكردنى.
    په‌یامنێرمان ئاماژه‌یشى دا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ى بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ڵگرت.