به‌غداد-اه‌ع
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه عهبدلئهمیر تعێبان ئه‌ندامى فراكسیۆنى سادقونى په‌رله‌مانى چهختى كرده‌وه، یاساى نوێ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دڵى هه‌مووان ده‌بێت وچاره‌نووسى وڵاتیش مسۆگر ده‌كات .
تعێبان له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع) رایگه‌یاند:" دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ كاتێكى نادیار هه‌ڵگیرا بۆ پێدانى كات به‌لیژنه‌ى یاساى نوێنه‌رایه‌تى كه پابه‌ند كراوه به ته‌واو كردنى چوارچێوه یاساییه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌بێت بۆ ده‌نگدان ، وتیشى " ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م یاسایه ده‌نگى له‌سه‌ر درا ده‌بێته جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووان و چاره‌نوسى وڵاتیش مسۆگه‌ر ده‌كات".
وتیشى" هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه له په‌رله‌مان داواى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خت ده‌كات ، روونی كرده‌وه كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن پێویستى به 6 مانگه بۆ ته‌واو كردنى رێكاره‌كانى ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگدان له یه‌ك بازنه بوو، و له 100%ى ده‌نگى تاكه كه‌سى هه‌ژمار كرا،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگدان به فره بازنه‌یى بوو ئه‌وا كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت هه‌ماهه‌نگى بكات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان بۆ ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى به‌و پێیه‌ى تێهه‌ڵچوون هه‌یه له نێوان قه‌زا و ناحیه‌كان ئه‌مه‌ش به دوو ساڵى كاركردن هه‌یه".
جێى ئاماژه پێ كردنه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریارى دا كه دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ى هه‌ڵگرت بۆ كاتێكى نادیار، و دانیشتنێكى تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ ده‌نگدان له سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن ، به پێدانى كات بۆ لیژنه‌ى یاسایى بۆ ئه‌وه‌ى كۆببێته‌وه به‌مه‌به‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى مادده‌ى (15) له یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان.