دەستەی دەستپاکی میکانزمی کارەکانی لەگەڕاندنەوەی سامانە دزراوەکان دەخاتەڕوو

ناوخۆ
  • 8-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

     
    فه‌رمانگه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند‘هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ داواكارى گشتى وئینته‌رپۆڵى عێراقى وهه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ وداد ئه‌نجامى ئه‌رێنى هه‌بووه‌ له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامان دزه‌پێكراوه‌كان وده‌ستبه‌سه‌ركردنى سامانى دیكه‌ وتۆماركردنى سكاڵا له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانه‌ دزه‌پێكراوه‌كان.
     
    فه‌رمانگه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌،"رێوشوێنه‌كانى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامان دزه‌پێكراوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بریتییه‌ له‌ داواكارى پێشكه‌شكردنى هاریكارى یاسایی له‌و وڵاتانه‌ى كه‌پێشبینى ده‌كرێت سامانه‌كان له‌و وڵاتانه‌ بن له‌میان بلۆككردنى ئه‌و سامانانه‌".
     
    ئه‌وه‌یشى وت"داواكارى هاریكارى له‌رێگاى رێكاره‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌بێت وله‌رێگاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ وبه‌هاوپێچى بڕیاره‌كانى دادگا به‌تاوانباركردنى تاوانبارى گه‌نده‌ڵى له‌گه‌ڵ زانیارییه‌ ورده‌كارییه‌كانى سه‌رى"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"رێوشوێنه‌كانى وڵاتان له‌بلۆككردن جۆراوجۆره‌ له‌میان نمایشكردنى داواكارییه‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادگاى ئه‌و وڵاتانه‌ وله‌كاتى ده‌رچوونى بڕیار له‌دادگاى په‌یوه‌ندیدار،پشكنین ولێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌سه‌ر سامانه‌كانى تاوانباره‌كه‌ ده‌كرێت ،وده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت وبلۆك ده‌گرێت".
     
    رایشیگه‌یاند،"دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سامانه‌كان فه‌رمانگه‌ى یاسایی وه‌زاره‌تى داد پارێزه‌رێك له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى راده‌سپێردرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى سكاڵا وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانه‌كان"،
    فه‌رمانگه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دووپاتیشیكرده‌وه‌"سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌گه‌راندنه‌وه‌ى سامانه‌ دزه‌پێكراوه‌كان له‌تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى ،له‌نێویشیاندا كه‌یسى جیم مكرومیك له‌به‌ریتانیا".