هه‌ولێر-اه‌ع
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەر لە لیوای 12ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەڕ لەنێوان چەند ئەفسەر و پێشمەرگەیه‌كی لیوای 12ی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌ڕه‌ش دروستبوو، بەهۆی ئه‌و شه‌ڕه‌شه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌لەسەر رووداوەکە ''کەسی پەیوەندیداریان'' دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
ئه‌مه‌یش دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەیه كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەر لە لیوای 12ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی پێشمەرگە کەسی پەیوەندیداری دەستبەسەر کردووە، هەروەها لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە پێکدەهێنرێت و دوای ئاشکرابوونی راستییەکان رادەگەیەنین.