لە 212 وێستگەی هەڵبژاردن لەهەولێر جیاكردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكان دەكرێت

هەولێر – ا ه ع
ئەمرۆ پێنج شەممە، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لەهەولێر دەستیپێكرد و جیاكردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی 212 وێستگەی هەڵبژاردن دەكرێت كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند:” تا ئێستا جیاكردنەوەی دەستی بۆ 97 وێستگە لە كۆی 212 وێستگە تەواو بووە كە پێشتر سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو، ئەو بەشەی تریش سبەینێ جیاكردنەوەی دەستیان بۆ دەكرێت.
وتیشی پرۆسەكە بە چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەكان و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسیەكان و سەرپەرشتی دادوەران بەرێوەچوو.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.