عەبادی لە برۆكسل چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكەوێت

برۆكسل – ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە برۆكسل چاوی بە مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كەوت.
لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند: حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە پەراوێزی كۆبونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە برۆكسل چاوی بە مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەفدی هاورێی كەوت.
پێشتریش سەرۆك وەزیران لە پەراوێزی كۆبونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە برۆكسل چاوی بە ژمارەیەك سەرۆكی وڵاتانی جیهان كەوتبوو و تاوتوێی چەندین پرسی سیاسی و ئەمنیان كرد.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.