لعێبی: داهاتی هەناردەكردنی نەوت بەرزبووەتەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراقی 69 دۆلاری تێپەڕاندووە

بەغداد – ا ه ع
جەبار لعێبی وەزیری نەوت ڕایگەیاند: وزارەتەكەی ئاستی بەرهەم هێنان و هەناردەكردنی نەوتی بەرزكردۆتەوە و فرۆشی نەوتی خاویش لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەچاو ساڵی پار زیادی كردوە.
لەبەیاننامەیەكدا لعێبی ڕایگەیاندوە داهاتی بەدەست هاتووی شەش مانگی ئەمساڵ40ملیار و 345 ملیۆن و 235هەزار دۆلار بووە، ئەوەش لە كاتێكدایە داهاتی ساڵی رابردوو 27 ملیار و 642ملیۆن و 329هەزار دۆلاربووە.
ووتیشی هەناردەكردنی نەوت لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵا بەرزبۆتەوە و 625 ملیۆن و 139هەزارو 749بەرمیل بووە لەساڵی 2017 و لەشەش مانگی یەكەمی ئەو ساڵە 592 ملیۆن و 439هەزار و 163بەرمیل بووە.
لعێبی ئاماژەی بەوەسكرد لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 69،322دۆلار بەرزبۆتەوە كەلەساڵی 2017 نرخی بەرمیلێك نەوت 42،067دۆلار بووە.
وتیشی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەبێتە هۆیی كەمبونەوەی .كورتهێنان لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ئەمساڵ.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.