ژاپۆن بو نمایشی ئۆتۆمبێلە نۆیەكەی عێراقی دیاریكردووە

بەغداد – حسێن محەمەد فیحان
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئۆتۆمبیلێكی نۆیی ژاپۆنی بۆ ساڵی 2019لە عێراق نمایش بكرێت
سەردار حسێن حەسەن لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: “كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی ئەم جارە عێراقی هەڵبژاردووە بۆ نمایشی ئۆتۆمبێلە نۆێكەی بۆ ساڵی 2019 لە پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی”.
لایخۆیەوە ئەندازیار هاشم محەمەد حاتم بەڕێوبەری گشتی پێشانگا و خزمەتگوزاریە بازرگانیەكانی عێراق لەوەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: “لەچوارچێوەی بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق دوای جێگیربونی ڕەوشی ئەمنی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان ڕویان لەعێراق كردوە ئەوەش دەبێتە هۆیی كرانەوەی عێراق بەڕووی كۆمپانیاكانی تری جیهان و هاتنی كۆمپانیا گەورەكان بۆ بازاڕەكانی عێراق ئەوەش دەبێتە هۆیی دروستبوونی كێبڕكێی بازرگانی”.
وتیشی “كاراكردنەوەی كەرتی تایبەت و زیادبونی هاتنی كۆمپانیا بیانیەكان بۆ عێراق لەبەرژەوەندی بازاڕی عێراقدایە و دەبێتە هۆی هەستانەوەی عێراق و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هاوڵاتیانیش”.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.