كوژرانی 5 هاوڵاتی لە هندستان بەهۆیی بڵاوبونەوەیی پڕوپاگەندەیەكی ناڕاست لە وەتسئاپ

بەدواداچوون – ا ه ع
ژمارەیەك هاوڵاتی لە هندستان 5 كەسیان بەلێدان هەتا مردن كوشت بەهۆیی بڵاوبونەوەیی پڕوپاگەندەیەكی ناڕاست لەسەر وەتسئاپ كە گوایە ئەو كەسانە بەوە تۆمەتبار كراون كە منداڵان دەفڕێنن و دەستدرێژی دەكەنە سەریان.
ئەمڕۆ پۆلیسی هندستان 23كەسی بەگومانی بەشداریان لەو تاوانە و كوشتنی ئەو 5 كەسە دەستگیركرد.
مانگی ڕابردوش زیاتر لە 25كەس لەسەر دەستی ئەو كۆمەڵە توڕەیە كوژراون كە ئەو هەواڵە ناڕاستە توڕەی كردون كە باس لەهەبونی كەسانێك دەكات دەستدرێژی دەكەنە سەر منداڵان بەپێیی ئەوهەواڵانەی لە ڕاگەیاندنە لۆكاڵیەكانی ئەو وڵاتە بڵاودەكرێنەوە.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.