هێڵی ئاسمانی عێراق:داهاتی گەشتەكانی مانگی ئایار 191 هەزار دۆلار بووە

بەغداد – ا ه ع
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: داهاتی لە گەشتەكان و ئەو خزمەتگوزاریانەی كارمەندەكانی پێشكەشی كردوون زیادی كردووە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی گواستنەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:” كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق داهاتی زیادیكردوە لە رێی گەشت و ئەو خزمەتگوزاریانەی كارمەندەكانی پێشكەشی كردوون بۆ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان لەنێو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد”.
لای خۆیەوە میران فەرید بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندوە: “ئەو داهاتەی كە لەمانگی ئایاردا دەستیان كەوتووە بەپێی رێكەوتننامەكان گەیشتوەتە (191.728) هەزار دۆلار”.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.