وەزیری نەوت: نرخی نەوت تا ئێستاش لەئاستی چاوەروانكراودا نییە و عێراقیش پابەندە بە رێكەوتنەكەی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوە هەناردەی نەوت

بەغداد – ا ه ع
جەبار لعێبی وەزیری نەوت، ئەمرۆ دوو شەممە، تەئكیدیكردەوە عێراق بریارەكەی ئۆپیك تایبەت بە كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت جێبەجێكردووە، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر خۆبەدوورگرتن لەبریاری تاك لایەنە لەلایەن هەندێ لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوانی تر، دەشڵێت بازاڕەكان پێویستیان بە نەوتی زیاتر نییە.
لعێبی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:” عێراق پێشنیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی كرد لەگەڵ جێبەجێكردنی بریارەكەی رێكخراوی ئۆپیك لە كۆبونەوەی كانونی یەكەمی ساڵی 2016 كە تایبەتە بە دیاریكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و پابەندبوون بە رێكەوتنەكە، وتیشی عێراق یەكێك بووە لەو وڵاتانەی تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر درێژكردنەوەی بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی دا2017 سەرباری بەربەستەكان كە رووبەرووی عێراق ببونەوە لە شەڕی داعش و پێویستی بۆ داهات، رونیشیكردەوە ئەو هەڵوێستانە هەمووی لەبەرژەوەندی سەقامگیری بازاڕەكانی جیهاندابوون.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.