G7 هامەهەنگە لەسەر داوایەكی تیرێزا مەی بۆ پێكهێنانی تیمی وەڵامدانەوەی خێرا دژ بە روسیا

بەدواداچوون – ا ه ع
رۆژنامەی (گاردیان) بەریتانیا بڵاویكردەوە، بەشداربووانی لوتكەی G7 لە كەنەدا رێكەوتن لەسەر پێكهێنانی تیمی وەڵامدانەوەی خێرای دژ بە سیاسەتەكانی روسیا.
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، تیرێزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوایەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای رەتكردوەتەوە بۆ گەڕانەوەی روسیا بۆ ناو G7 لەبەرامبەریشدا پێشنیاری پێكهێنانی تیمی وەڵامدانەوەی خێرای دژ بە سیاسەتە نا یاساییەكانی روسیا كردووە.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند ئەو تیمە لە چەندین بواردا كاردەكەن، لە نێویاندا هێرشە ئەلیكترۆنیەكانی روسیا، پێكهێنانی ئەو تیمەشی بە پێویست لەقەڵەمدا.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.