قەتەر: بەشداری هیچ پرۆسەیەكی سەربازی لەدژی ئێران ناكەین

سەنگافورە – بەدواداچونی ا ه ع
خالید عەتیە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری قەتەر رایگەیاند وڵاتەكەی بەشداری هیچ شەڕێك لە دژی ئێران ناكات، پێشیوایە ئەمریكا هەنگاوێكی ترسناكی لەوجۆرە نانێت.
عەتیە لەمیانی وتەیەكیدا لە كۆنگرەی ئەمنی نێودەوڵەتی كە لە سەنگافورە بەرێوەدەچێت پرسیاری ئەوەی كرد چ لۆژیكێك لەپشت ئەوەوەیە كە داوا لە ئەمریكا و ئیسرائیل بكرێت هێرشبكەنە سەر ئێران.
راشیگەیاند ئێران وڵاتێكی دراوسێیە و پێویستە وڵاتانی ناوچەكە وتوێژی لەگەڵدا ئەنجامبدەن و تاوتوێی كۆی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان بكەن، بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی لەوچەكەدا لەبری نانەوەی شەڕ.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.