ئێران: لەسەر داوای حكومەتی سوریا لەو وڵاتە بونمان هەیە .. ئیسرائیلیش هیچ شتێك ناگۆڕێت

بەدواداچوون – ا ه ع
مەسعود جەزایری راوێژكاری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران رایگەیاند: بوونی هێزەكانی ئێران لە سوریا لەسەر داوای حكومەتی ئەو وڵاتە بووە، تەئكیدیشدەكاتەوە هەوڵەكانی ئەمریكا و ئیسرائل هیچ شتێك ناگۆڕێت.
جەزایری بە ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی راگەیاند بەپێچەوانەی ئەمریكا بوونی هێزەكانمان لەسەر داوای حكومەتی سوریا بووە.
وتیشی رژێمی زایۆنی لە ئیسرائیل هیچ ئایندەیەكی نییە و پێویستە لەسەر ئەمریكاش ناوچەكە بەجێبهێڵێت.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.