عێراق هانی بەریتانیا دەدات پشتیوانی لەهەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی بكات

بەغداد – ا ه ع
عەبد حسێن عەبتان وەزیری وەرزش و لاوان، ئەمرۆ سێ شەممە، لەگەڵ جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد تاوتوێی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەر دوولایان كرد لەگەڵ پشتیوانیكردن لە دۆسیەی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی عێراق.
وەزارەتی وەرزش و لاوان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:” وەزیری وەرزش و لاوان لە دیدارەكەدا رۆشنایی خستەسەر رۆڵی گەورەی ئەوروپی لە پشتیوانیكردن عێراق لە بواری وەرزش و لاواندا، بە تایبەت هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆی سەر یاریگاكانی عێراق و پرۆژەی بوونی بەغداد بە پایتەختی لاوانی عەرەبی بۆ ساڵی 2020″.
لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد “هەوڵەكانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی لەم ماوەیەی دواییدا بەرز نرخاند” هەر بە پێی بەیاننامەكە” ئامادەیی پشتیوانی بەریتانیای بۆ قۆناغی داهاتوو راگەیاند لەرێی تەواوكردنی پرۆژە ستراتیژییەكانی ئەو وەزارەتە”.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.