بە نێوەندگیری میسی بەرشلۆنە لەگەڵ گریزمان دەگەنە رێكەوتن

ئاژانسەكان – ا ه ع
یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ئەستێرەی یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید ئەنتوان گریزمان رێكدەكەوێت بۆ ئەوەی بۆ ریزەكانی ئەو یانەیە بیگوازێتەوە ئەوەش لە چوارچێوەی گواستنەوەی هاویەنەی یاریزانان لە داهاتوودا.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی “سپۆرت”ی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە گریزمان یەكەمین گرێبەستی یانەی بەرشلۆنە دەبێت دوای ئەوەی لەگەڵی رێكەوتن بۆ ماوەی 5 ساڵ بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا لەو یانەیەدا یاریبكات.
رۆژنامەكە دەشڵێت لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ گریزمان كردوەو داوای لێكردوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بكات.
تەئكیدیشی كردۆتەوە كە میسی خۆی دەستی وەرداوەتە گرێبەستەكەی گریزمانەوە و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامداوە.
باسیشی لەوە كردوە كەپێش پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە، گریزمان دودڵ بوە لەوەی لە ئەتلەتیكۆمەدرید بمێنێتەوە یان پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بكات بەڵام پاش قسەكانی میسی دودڵییەكەی نەماوەو بریاری چونی بۆ بەرشەلۆنە داوە.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.