فوئاد مەعسوم پێشوازی لە بریارەكەی حكومەت دەكات تایبەت بە كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بەرووی گەشتە نێودەوڵەتیەكاندا

بەغدا – ا ه ع
فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ سێ شەممە، پێشوازی لە راگەیاندنەكەی حكومەتی فیدڕاڵی كرد سەبارەت بە دووبارە كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا، داوای هاوكاری تەواویشی كرد لەنێوان دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان و بەردەوامبوونی وتوێژی هەمەلایەنە بۆ چارەسەركردنی تەواوی ناكۆكیەكانی تری نێوان هەر دوولا بەپێی دەستور و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی.
بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فوئاد مەعسوم تەئكیدی كردوەتەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركدنی كێشەی پێدانی موچەی فەرمانبەران و سوككردنی رێگرییەكان لەسەر بانكە تایبەتەكانی هەرێم و ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق، جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی یەكگرتوویی سەرجەم هاوڵاتیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی تیرۆریستان و بەرگرتن لە دوبارە گەڕانەوەی كردەوە تیرۆریستیەكان بەهر شێوەیەك و لەهەر شوێنێكی وڵاتدا.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.