مافی مرۆڤ: یاسای لێپرسینەوە و دادوەری پێویستی بەگۆڕانكاری هەیە

بەغدا – ا ه ع
سامر شەمەری ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، ئەمرۆ دوو شەممە، داوای كرد چاوبخشێنرێتەوە بە ژمارەیەك لە بەندەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادوەری و چۆنێتی جێبەجێكردنی.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەیكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، شەمەری داوای كرد ماف و سەروماڵی ئەو هاوڵاتیانە پارێزراوبێت كە كەسی نزیكی ئەو بەرپرسانەن كە یاسای لێپرسینەوە و دادوەری دەیانگرێتەوە، لەژێر ناوی هاوڵاتیبونیشدا مامەڵە لەگەڵ سەرجەم رۆڵەكانی گەلی عێراقدا بكرێت.
وتیشی نمونەی چەندین وڵات لەبەردەستدان كە بەهەمان بارودۆخی عێراقدا تێپەڕیون و لەكۆتاییدا قۆناغەكەیان تێپەڕاندووە و توانیویانە بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بكەن.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.