پەرلەمانی چین دەنگ لەسەر یاسایەك دەدات رێگە بەسەرۆك بدرێت تاكۆتایی ژیانی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە

بەدواداچوون – ا ه ع
پەرلەمانی چین ئەمرۆ یەك شەممە، پرۆژە یاسایەكی پەسەند كرد رێگە بە مانەوەی شی جینپینگ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە دەدات تا كۆتایی ژیانی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.
لە میانی كۆبوونەوەیدا، پەرلەمانی چین كە ژمارەیان 3 هەزار كەسە، ئەو مادەیەی دەستوری هەڵوەشاندەوە كە رێگە بە سەرۆك دەدرێت تەنها دوو خول لەو پۆستەدا بێت و ماوەی هەر خولێكیش پێنج ساڵ بێت.
كۆتایی مانگی رابردوو و دوای كۆبوونەوەیەكی سێ ڕۆژە، لێژنەی ناوەندی كۆنگرەی چین، پێشنیازی هەڵگرتنی یاسای سنوورداركردنی ماوەی سەرۆكایەتی كۆماریی خستەڕوو.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.