پوتن: روسیا جۆرە چەكێكی ئەتۆمی تاقیكردوەتەوە هیچ سیستمێكی بەرگری ناتوانێت رووبەرووی ببێتەوە

بەدواداچوون – ا ه ع
ڤلادمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا ئەمرۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند وڵاتەكەی تاقیكردنەوەی لەسەر ژمارەیەك چەكی ئەتۆمی ئەنجامداوە كە هیچ كەس و سیستمیكی بەرگری موشەكی ناتوانێت ڕووبەڕووی ببێتەوە .
لەمیانی پەیامی ساڵانەیدا بۆ ئەنجومەنی فیدراڵی وڵاتەكەی، سەرۆكی روسیا ڕایگەیاند وڵاتەكەی موشەكێكی بالیستی نوێی كیشوەربڕی پەرەپێداوە كە كارێكی قورسە لەلایەن سیستمی دژەموشەكەوە بخرێتەخوارەوە و لەتواناشیدایە بگاتە هەموو شوێنێكی جیهان .
پوتن ئاشكراشیكرد” وڵاتەكەی كڵاوەیەكی ئەتۆمی پچوكی پەرەپێداوە كە دەتوانرێت موشەكی كروزی لێببەسترێت و ناتوانرێت لەلایەن سیستمی ڕادارەوە ئاشكرابكرێت “.
ڕاشیگەیاند وڵاتەكەی خاوەنی جۆرەچەكێكە كە خێراییەكەیان زیاترە لەخێرایی دەنگ و بەهەمان شێوە ناتوانرێت لەلایەن سیستمی ڕادارەوە ئاشكرابكرێن، هەروەك خاوەنی چەك وموشەكی ئەوتۆیە كە هیچ وڵاتێكی دیكە نیانە .
سەرچاوە: ئاژانسەكان

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.