وەزارەتی نەوت داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی شوباتی رابردوو ئاشكرا دەكات

بەغدا – ا ه ع
وەزارەتی نەوت سەرژمێری سەرەتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی شوباتی رابردوو بڵاوكردەوە و دەڵێت لەو مانگەدا نرخی بەرمیلێك نەوت (60.167) دۆلار بووە.
لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزراەتی نەوت لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: كۆی رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی شوباتی رابردوو زیاتر لە (95) ملیۆن و (940) هەزار و (404) بەرمیل بوو، داهاتەكەشی (5) ملیار و (769) ملیۆن و (532) هەزار دۆلار بووە، لە كاتێكدا سەرژمێری هەناردەكردنی نەوتی كەركوك تۆمار نەكراوە.
وتیشی رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە رۆژێكدا (3.426) ملیۆن بەرمیل نەوت بووە و نرخی یەك بەرمیلیش (60.137) دۆلار بووە.
ئەوەش لە كاتێكدایە ژمارەی رۆژەكانی مانگی شوبات 28 رۆژە، واتە 3 رۆژی لە مانگی كانوونی دووەم كەمترە كە كاریگەری لەسەر رێژەی هەناردەكردنی نەوت هەبووە.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.