یاسای بەرگرتن لەخۆدزینەوە لە دانی باج لە نێوان حكومەتی عێراق و هەنگاریا پەسەند كرا

بەغدا – ا ه ع
ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، پرۆژە یاسای رێكەوتنی بەرگرتن لە خۆدزینەوەی لە باجی لەنێوان هەر دوو حكومەتی عێراق و هەنگاریا پەسەندكرد.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: رێكەوتنی نێوان حكومەتی عێراق و هەنگاریای پەسەند كردووە كە لەلایەن وەزیری دەروە لە 22/11/2016 بەپێی یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2015 واژۆكراوە و تایبەتە بە بەرگرتن لە خۆدزینەوە لە دانی باج لەسەر سەرمایە لە هەردوو وڵاتدا.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسایەی بە پێی هەر دوو مادەی (61/ بەندی یەكەم و 80/ بەندی دووەم) ی دەستور رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.