لە دوای ڤیتۆكەی روسیا واشنتۆن هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی تاك لایەنە لەدژ ئێران دەكات

بەدواداچوون – ا ه ع
ئەمریكا هەرەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی تاك لایەنە لە دژی ئێران دەكات دوای ئەوەی روسیا مافی ڤیتۆی لە دژی پرۆژە بریارێكی بەریتانیا سەبارەت بە یەمەن بەكارهێنا.
لای خۆیەوە نیكی هایلی نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند: ئەگەر روسیا بەردەوامبێت لە پاراستنی ئێران، ئەوا پێویستە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی خۆیان رێوشوێنی تاك لایەنە بگرنە بەر، بە بێ ئەوەی جۆری ئەو رێوشوێنانە دیاری بكات.
پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەكۆی دەنگ پرۆژە بریارێكی روسیای سەبارەت بە نوێكردنەوەی سزاكانی سەر یەمەنی پەسەندكرد لە بری پرۆژەكەی بەریتانیا.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.