میسر: ژمارەی كوژراوانی تیرۆریستان لە ئۆپراسیۆنی سینا گەیشتە 38 كەس

ا ه ع
سوپای میسر ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی سینا كە ناوی “سینا 2018″ی لێنراوە بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆریستان، 10 تیرۆریستی تر كوژران و 400ی تریش دەستگیركران.
لای خۆیەوە تامر رفاعی وتەبێژی سوپای میسر لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەدا توانیویانە شانەیەكی تیرۆریستی كە بە ترسناك ناوی دەبات و لە 10 كەس پێكهاتوون، لە یەكێك لە ماڵەكانی شاری عەریش لەناوبەرن.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، توانیویانە لە ئۆپراسیۆنەكەدا 400 تۆمەتبار و گومانلێكرا و دەستگیر بكەن كە هەڵگری رەگەزنامەی جۆراو جۆرن و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان پەیڕەو بكەن.
بەو پێیەش ژمارەی كوژراوانی تیرۆریستان بۆ 38 كەس بەرزبویەوە و ژمارەی دەستگیركراوانیش گەیشتە 526 كەس.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.