یانەی نەجەف بە 3 گۆڵ لە مینای بردەوە

نەجەف – ا ه ع
یانەی تۆپی پێی نەجەف، ئەمرۆ شەممە سەركەوتنی بەسەر یانەی مینادا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەدەستهێنا.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لە پارێزگای نەجەف رایگەیاند یاریكەی ئەمرۆ لەچوارچێوەی خولی یانە نایابەكاندا بووە و گۆڵەكانی یانەی نەجەفیش لەلایەن هەر یەك لە فەرحان شكور و عەلی ئەیاد و جەبار كەریمەوە لە رێی لێدانی سزاوە تۆماركران.
وتیشی ئەوە دووەم سەركەوتنی یانەی نەجەفە لەدوای سەركەوتنی بەسەر یانەی نەوتی ناوەراست بە تاكەگۆڵێكی بی بەرامبەر.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.